بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری کەمکردەوە



بە بەراورد بە دوێنێ، بانکی ناوەندی نزیکەی 20 ملیۆن دۆلار کەمتری خستە بازاڕەوە و نرخەکەشی لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند بڕی 183 ملیۆن و 890 هەزار و 982 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 153 ملیۆن و 220 هەزار و 982 دۆلاری حەواڵە و 30 ملیۆن و 670 هەزاریشی بە نەخت بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوێنی بانکەکە زیاتر لە 201 ملیۆن و 326 هەزار دۆلاری ئەواڵە و نەختی خستبووە بازاڕەوە.

ئەمڕۆش 100 دۆلاری ئەمریکی لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستاندا لە نێوان 152 هەزار و 700 بۆ 152 هەزار و 900 دیناردا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

عێراق، ئەمریکا ئاگادار دەکاتەوە لەوەی پێویستی بە هێزی شەڕکەری بیانی نەماوە
پێشت عێراق، ئەمریکا ئاگادار دەکاتەوە لەوەی پێویستی بە هێزی شەڕکەری بیانی نەماوە
شایستە داراییەکانی هەرێم دەنێردرێت
دواتر شایستە داراییەکانی هەرێم دەنێردرێت
ەیوەندیدار