شایستە داراییەکانی هەرێم دەنێردرێت



دکتۆر جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕاگەیاند، بۆ لەمەودوا بەغداد پارە بە سولفە نانێرێت بۆ هەرێم بەڵکو ئیتر بەغدا شایستە داراییەکانی هەرێم دەنێرێت کە موچەو هەموو شایسەتەکانی تری هەرێمی تێدایە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق پێداچوونەوە بە داوایەکدا بکات لەبارەی هاوتاکردنی نرخی سوتەمەنی لە نێوان هەرێم و پارێزگاکانی دیکەی عێراق کۆببێتەوە و لەوبارەیەوە بڕیاربدات.

داواکە لەلایەن یەکێک لە پەڕلەمانتارەکانی خولی پێشووی پەڕلەمانەوە بەرزکراوەتەوە و پارێزەری دۆسیەکەش دەڵێت “هەموو بەڵگەکان دەخەینە بەردەم دادوەر”.

بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری کەمکردەوە
پێشت بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری کەمکردەوە
شارەوانی: زەویەکی ڕوکنمان لە هەڵەبجە فرۆشت بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕی شارەکە
دواتر شارەوانی: زەویەکی ڕوکنمان لە هەڵەبجە فرۆشت بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕی شارەکە
ەیوەندیدار