كاتی كۆتایی هاتنی ڕەشەبا ڕاگەیەنرا



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، تاوەكو هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە و لە دوو ڕۆژی داهاتووشدا ئەو ڕەشەبایەی ناوچەكانی هەرێمی گرتۆتەوە كۆتایی دێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی سێ شەممە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێمی کوردستان ساماڵ ئەبێت و ئەمڕۆش پلەکانی گەرما لەتەواوی ناوچەکان ڕووی لەنزمبوونەوە کردوە وەک پێشبینی دەکرا بۆ سبەی و تا سەرەتای ھەفتەی ئایندە بەجێگیری ئەمێنێتەوە.

ڕاشیگەیاند، بای باکوری ڕۆژھەڵات سبەینێش بە چالاکی ئەمێنێتەوە لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر بەخێرایی ٢٠ تا ٥٠کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا.

وتیشی، “ڕۆژی چوار شەممە خێرایی با کەمتر دەبێتەوە و لە پێشنیوەڕۆی پێنج شەممە ١٧ی ئاب پێشبینی کۆتایی ھاتنی دەکەین”.

دیە ئەحمەد – خوێندکاری مەشقکار لە دارشتنەوەی ئەم هەواڵەدا بەشدار بووە.

“بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە ویستی منداڵە ساواكەی بكوژێت”
پێشت “بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە ویستی منداڵە ساواكەی بكوژێت”
پەرلەمانی عێراق سبەینێ‌ كۆدەبێتەوە
دواتر پەرلەمانی عێراق سبەینێ‌ كۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار