“بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە ویستی منداڵە ساواكەی بكوژێت”



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر، بەر لەئەنجامدانی تاوانێکی دڕندانە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبار (ن ،ن ، م) کە بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە، لەژێر کاریگەری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ئەشکەنجەی هاوسەر و منداڵەکانی داوە و بەنیاز بووە منداڵێکی خۆی، کە تەمەنی تەنها (ساڵێك و نیوە) بەشێوەیەکی دڕندانە بکوژێت.

ڕاشیگەیاندووە، بەر لەئەنجامدانی تاوانەکە، بە بڕیاڕی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا و ڕووبەڕووی یاسا کرایەوە.

 

سەركۆ گەڵاڵی: كەمكردنەوەی مانگەكان بۆ 10 دەستكەوتی حكومەت بوو بۆ مووچەخۆران
پێشت سەركۆ گەڵاڵی: كەمكردنەوەی مانگەكان بۆ 10 دەستكەوتی حكومەت بوو بۆ مووچەخۆران
كاتی كۆتایی هاتنی ڕەشەبا ڕاگەیەنرا
دواتر كاتی كۆتایی هاتنی ڕەشەبا ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار