پەرلەمانی عێراق سبەینێ‌ كۆدەبێتەوە



پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆ كردن و پەسەند كردنی چەند پڕۆژە یاسایەك كۆدەبێتەوە.

بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە، كە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ‌ سێ‌ شەممە لە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ پەرلەمان كۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆ كردن و پەسەند كردنی چەند پڕۆژە یاسایەك.

وەك لە كارنامەكەدا هاتووە، دەنگ دەدرێت لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەكی تایبەت بە پەسەند كردنی چەند پرۆتۆكۆڵێكی نێودەوڵەتی و هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای ماددە هۆشبەرەكان.

كاتی كۆتایی هاتنی ڕەشەبا ڕاگەیەنرا
پێشت كاتی كۆتایی هاتنی ڕەشەبا ڕاگەیەنرا
تەندروستی هۆشداری لەبارەی گۆڕاوە تازەكەی كۆرۆنا دەدات
دواتر تەندروستی هۆشداری لەبارەی گۆڕاوە تازەكەی كۆرۆنا دەدات
ەیوەندیدار