لە بەشێكی باشووری كوردستان دەوام كەم كرایەوە



بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە لە پارێزگای دیالە و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەوامی فەرمانبەران بۆ نیوە كەم كرایەوە.

پارێزگای دیالە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو، دەوامی فەرمانبەران لە دیوانی پارێزگا و فەرمانگەكانی دیكەی پارێزگا 50% كەم دەكرێتەوە.”

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەو بڕیارە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمایە لە پارێزگای دیالە، كە 50 پلەی تێپەڕاندووە.”

پارێزگای دیالە، بەشێكی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانیش “باشووری كوردستان” لە خۆ دەگرێت، وەك خانەقین و دووزخورماتوو لەگەڵ چەندین ناوچەی دیكە.

كۆلێژی پۆلیس فۆڕمی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
پێشت كۆلێژی پۆلیس فۆڕمی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
ئاوات شێخ جەناب پۆستێکی بەوەکالەت پێدرا
دواتر ئاوات شێخ جەناب پۆستێکی بەوەکالەت پێدرا
پەیوەندیدار