كۆلێژی پۆلیس فۆڕمی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت



 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق فۆڕمی وەرگرتنی لە خولی ٧٠ی کۆلێژی پۆلیس بۆ دەرچووانی سەرجەم بەشەكانی ئامادەیی کردەوە، كە دواتر وەك ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە وەزارەتەكە دادەمەزرێن.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، فۆڕمی خولی ٧٠ی کۆلێژی پۆلیس بۆ دەرچووانی خوێندنی ئامادەیی ساڵی ٢٠٢١ – ٢٠٢٢ و ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣ کارادەکرێت.

ڕاشیگەیاندووە، دەرچووانی ئامادەیی بەشەکانی (زانستی و وێژەیی و پیشەسازی و بازرگانی) ئەو دوو ساڵی خوێندنە دەتوانن فۆرمی تایبەت بە وەرگرتنیان لە خولی ٧٠ی کۆلێژی پۆلیس پڕبکەنەوە.

پێشتریش وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەرگای دامەزراندنی وەک پۆلیسی چالاکیە مەدەنییەکان بە ڕووی دەرچووانی ناوەندی و ئامادەیی عێراق کردەوە و ناوی ٣٠ ھەزار کەسی لە ڕەگەزی نێر و 6 ھەزار كەسی لە ڕەگەزی مێ تۆمارکرد.

لە ڕێگەی ئەم لینکە فۆڕم پڕبکەنەوە

پەرلەمانتارێكی پارتی: بەغدا مووچەی 7 و 8 دەنێرێت
پێشت پەرلەمانتارێكی پارتی: بەغدا مووچەی 7 و 8 دەنێرێت
لە بەشێكی باشووری كوردستان دەوام كەم كرایەوە
دواتر لە بەشێكی باشووری كوردستان دەوام كەم كرایەوە
ەیوەندیدار