ئیتاڵیا ٢٦٦ پارچەی شوێنەواری گەڕاندەوە



ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە، ٢٦٦ کەلوپەلی کۆن بە بەهای دەیان ملیۆن یۆرۆ لە ئەمریکا گەڕاندوەتەوە، لە کۆتاییەکانی نەوەدەکاندا لەلایەن تۆڕێکی نێودەوڵەتی قاچاخی کەلوپەلی کۆن، گواستراونەتەوە و فرۆشراون.

کۆنترین پارچەکان مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆیەمی پێش زایین و بەرهەمەکانی سەردەمی ئیترۆسکان، یۆنانی گەورە و ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی لەخۆدەگرن.

ڕۆژی هەینی، لە بەیاننامەیەکی یەکەیەکی تایبەتمەند لە هێزەکانی کارابینێری ئیتاڵیادا ڕاگەیەندرا، وەرگرتنەوەی پارچەکان بە هاوکاری نێوان دەسەڵاتی دادوەری ئیتاڵیا و ئەمریکاوە بووە.

ئەو شوێنەوارانە سەری پەیکەرێک و هەندێک دراو لەخۆدەگرن، پێش چەند ڕۆژێک لە مەراسیمێکدا نمایشکراون لە نیویۆرک کە بەبۆنەی وەرگرتنەوەیانەوە بەڕێوەچوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، دۆزینەوەی کەلوپەلە مێژووی و شوێنەوارییەکان لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکانە لە دژی بازرگانێکی کەلوپەلی کۆن، لە ئەنجامدا ١٤٥ کەلوپەل دۆزرایەوە، هەروەها ٦٥ پارچەی دیکە لە مۆزەخانەی مینێل لە شاری هیوستنی ئەمریکی وەرگیراون.

وتەبێژی مۆزەخانەکە ئاماژەی بەوەداوە، لەلایەن بەخشەرێکەوە پارچەکان وەک دیاری پێشکەشی مۆزەخانەکە کراون، بەڵام پاش ئەوەی ئیتاڵیا داوای گەڕاندنەوەی ئەو پارچانەی کردووە، بەخشەرەکەی ڕەوانەی وەزیری ڕۆشنبیری ئیتاڵیا کردووە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى لە کۆریا ڕاگەیاند
پێشت وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى لە کۆریا ڕاگەیاند
قیرتاوکردنی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دەستیپێکرد
دواتر قیرتاوکردنی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دەستیپێکرد
ەیوەندیدار