قیرتاوکردنی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دەستیپێکرد



سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، لەمڕۆوە دەستیان کرد بە قیرتاوکردنی شەقامی ١٠٠ مەتری.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سەرفەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، دەستکرا بە قیرتاوکردنی شەقامی ١٠٠ مەتری کە بە شاڕێی بابان ناسراوە.

ڕوونیشیکردەوە کە لە سەرەتادا بەشی یەكەمی شەقامەكە بەڕشتنی قیری شل دەستپێدەكات و سبەینێ دووشەممە، دەست دەکرێت بە قیرتاوکردنی چینی یەکەمی شەقامەکە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە قیرتاوکردنەکە لە سەرەتای شەقامەكەوە، دوای یەکتربڕی ١١ دەستپێدەكات.

ئیتاڵیا ٢٦٦ پارچەی شوێنەواری گەڕاندەوە
پێشت ئیتاڵیا ٢٦٦ پارچەی شوێنەواری گەڕاندەوە
٦٩٢ هەزار گەشتیار بە کەشتی گەشتیاریی چوونەتە تورکیا
دواتر ٦٩٢ هەزار گەشتیار بە کەشتی گەشتیاریی چوونەتە تورکیا
ەیوەندیدار