ئێران پلانی 4 ساڵی هێرشەكانی بۆ سەر هەرێم ئاشكرادەكات



سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، كە ماوەی 4 ساڵە لە هێرشكردنە سەر بارەگای حزبە كوردییەكانی ڕۆژهەتی كوردستان لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان بەردەوامن و دەشڵێت: “بەهۆی ئەو ئۆپراسیۆنانەوە، هێزە چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكان پاشەكشەیان كردووە بۆ قوڵایی ناوچەكانی خاكی كوردستان”.

فەریق محەمەد باکپوور، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران بە ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێرانی ڕایگەیاندووە، نزیکەی چوار ساڵ لەمەوبەر سوپای پاسداران ئۆپەراسیۆنی لە باکووری ڕۆژئاوا ئەنجامدا بۆ دامەزراندنی ئاسایش لە نزیک سنوورەکانی ڕۆژئاوا “ڕۆژهەڵاتی كوردستان” و ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوام بوون تا ئەو کاتەی بەرپرسانی حکومەتی عێراق داوای ڕاگرتنیان كرد.

ڕاشیگەیاندووە، لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕێککەوتن کرا و بەڵێنی نەهێشتن و داماڵینی چەک و دەرکردنی ئەو هێزە چەكدارانە لە عێراق درا.

مانگی ئایاری ڕابردوو، سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی لە حکومەتی عێراق کرد، ئەگەر پابەند نەبێت بە چەکداماڵینی ئەو هێزە چەكدارە ئۆپۆزسیۆنانەی ئێران، كە لە خاكی هەرێمی كوردستاندان “حزبە كوردیەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان”، ئەوا شوێنەکانیان لەناو هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج.

دوابەدوای ئەو ڕووداوانە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕێککەوتنێکی ئەمنی بۆ هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات بۆ پاراستنی سنووری هاوبەشیان واژۆ کرد.

مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوو، هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران هێرشی نوێی بۆ سەر بارەگاکانی حزبە كوردییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە ناوچەكانی (كۆیە لە سنووری هەولێر) و (زڕگوێز لە سنووری سلێمانی) و چەند ناوچەیەكی دیكە ئەنجامدا.

 

عێراق قەدەغەی سەر تیلیگرامی لابرد
پێشت عێراق قەدەغەی سەر تیلیگرامی لابرد
وەزیری تەندروستی سەردانی خێمەی مانگرتوانی کفری کرد
دواتر وەزیری تەندروستی سەردانی خێمەی مانگرتوانی کفری کرد
ەیوەندیدار