وەزیری تەندروستی سەردانی خێمەی مانگرتوانی کفری کرد



ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان،(د. سامان بەرزنجی) بریکار و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی سەردانی مەیدانی ناو خۆپیشاندەران و مانگرتووانیان لەبن خێمەی مانگرتووان کرد،

لەسەردانەکەیاندا وەزیری تەندروستی، بەڵێنی وەرگرتن و جێبەجێکردنی داواکاریەکانی خەڵکی کفری دا، تایبەت بە باشترکردنی ڕەوشی خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی و پزیشکی و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان و وەرگرتنی داواکاریەکان و ئامادەکاری بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی تەندروستی لەشاری کفری.

ناوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی نەبوون و کەمی خزمەتگوزارییەکانەوە دانیشتوانی کفری مانگرتنیان ڕاگەیاند و ڕایانگەیاند، تابەدیێنانی داواکارییەکانیان مانگرتن چۆڵ ناکەن.

 

ئێران پلانی 4 ساڵی هێرشەكانی بۆ سەر هەرێم ئاشكرادەكات
پێشت ئێران پلانی 4 ساڵی هێرشەكانی بۆ سەر هەرێم ئاشكرادەكات
بڕیاری كەمكردنەوەی پارەی “مۆدێرنی ئۆتۆمبێل” درا
دواتر بڕیاری كەمكردنەوەی پارەی “مۆدێرنی ئۆتۆمبێل” درا
ەیوەندیدار