دابەشكردنی بەشە ئارد دەستپێدەكات



بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی خۆراكی هەرێم دەستپێكردنی دابەشكردنی شەشەمین بەشە ئاردی ئەمساڵ ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێڵەی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر فەرمانی نەوزاد كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی، دەست دەكەن بە دابەشكردنی لیستی بریكارانی ئاردی بەشی شەشەم بۆ ساڵی 2023.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئەمڕۆوە شەممە 12ی ئاب، دەست دەكەن بە دابەشكردنی بەشە ئاردی هاووڵاتیان بەسەر ریكارەكاندا.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق، هەر كەسێك بڕی 9 كیلۆ ئاردی مانگانە پێ‌ دەدرێت و هاوكات بەپێی پڕۆژەیەكی نوێی وەزارەتەكە، ئەو كەسانەی دۆخی ئابووریان باشە دەتوانن لەجیاتی ئارد (سەموون یان نان) ڕۆژانە وەربگرن، بەلام تا ئێستا ئەو پڕۆژەیە نەچۆتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە.

شێخ ماهیر موعەیقلی بە تەندروستی باشەوە دەگەڕێتەوە
پێشت شێخ ماهیر موعەیقلی بە تەندروستی باشەوە دەگەڕێتەوە
گەرما لە هەرێم گەیشتە ترۆپك و حكومەت پشوو ڕاناگەیەنێت
دواتر گەرما لە هەرێم گەیشتە ترۆپك و حكومەت پشوو ڕاناگەیەنێت
ەیوەندیدار