گەرما لە هەرێم گەیشتە ترۆپك و حكومەت پشوو ڕاناگەیەنێت



 

پلەكانی گەرما لە هەرێم و عێراق و ناوچەكە گەیشتۆتە بەرزترین پلە و پێشبینیش دەكرێت لە دوو ڕۆژی داهاتووشدا بە بەرزی ببمێننەوە و تا ئێستاش حكومەت هیچ بڕیارێكی نەداوە بكرێتە پشوو بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی فەرمانبەران.

بەپێی ئەو وێنانەی هاووڵاتیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویانكردۆتەوە، پلەی گەرما لە سلێمانی گەیشتۆتە 47 بۆ 48 پلە و لە هەولێر گەیشتۆتە 48 پلە و لە ناوچەكانی گەرمیانیش 50 پلەی تێپەڕاندووە.

كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە، سبەی پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە پلەی گەرمای ئەمڕۆ و بەرزترین پلە لە گەرمیان دەبێت بە 50 پلەی سیلیزی، نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 34 پلەی سیلیزی.

لای خۆشیەوە، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی هاوشێوەی ئەمڕۆ پلەی گەرما بەرز دەبێت، لە دوو سبەی دوو شەممەوە جگە لە گەرمیان لە ناوچەكانی دیكە پلەی گەرما بەرەەو دابەزین دەڕۆن، بەڵام ئەوەش بە مانای كۆتایی هاتنی گەرما نییە، بەڵكو تاوەكو مانگی 9 گەرما دەمێنێت، بەڵام بەو شەپۆلە بەتینەی ئێستا نابێت.

بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، شارەزایانی كەشناسی لە عێراق و هەرێم هێناوەتە دەنگ و داوا لە هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم دەكەن پشووی فەرمی بۆ سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان و فەرمانبەران ڕابگەیەنن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شێخ دارای كەشناسی ئاماژەی بە هاتنی ئەم گەرما بەتینە كرد و داوای كرد، كە حكومەت پشووو ڕابگەیەنێت، چونكە لەو حاڵەتانەدا لە هەموو جیهان پشوو ڕادەگەیەنرێت.

لای خۆشیەوە، عەلی جابر، پسپۆڕی کەشناسی بە میدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە “كە پلەكانی گەرمای ئێستا بۆ ماوەی هەفتەیەك بە بەردەوامی دەمێنێتەوە و زیاتریش بەرز دەبێتەوە، بە تایبەت لە بەشەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی عێراق”.

ئەو پسپۆڕە داوای لە حکوومەتە خۆجێییەکان کردووە لە پارێزگاکانی باشووری عێراق، دۆخی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەبەرچاو بگیرێت و پشوو ڕابگەیەنرێت.

بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە، (خەڵك) پەیوەندی كرد بە چەند بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی ئیداری لە سلێمانی، بەلام ئامادە نەبوون لێدوان بدەن و تەنها ڕایانگەیاند، كە چاودێری دۆخەكە دەكەن و بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوە كەشناسییەكان بڕیاری پێویست دەدەن.

دابەشكردنی بەشە ئارد دەستپێدەكات
پێشت دابەشكردنی بەشە ئارد دەستپێدەكات
بەگومانی هەبوونی بۆمب بورجی ئیڤڵ داخرا
دواتر بەگومانی هەبوونی بۆمب بورجی ئیڤڵ داخرا
ەیوەندیدار