ڕوسیا خستنەخوارەوەی ٢٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی ڕاگەیاند



ئەمڕۆ، ڕوسیا ڕایگەیاند کە ٢٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی لە نزیک نیمچە دوورگەی کریمە خستۆتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە ڕێگەی تێلێگرامەوە ڕایگەیاندووە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ١٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەناوبردووە و ٦ فڕۆکەی دیکەش بەهۆی شەڕی ئەلیکترۆنیەوە لە کارخراون، بەڵام هیچ بریندار و زیانێکی نەبووە.

لە مۆسکۆ، بەرپرسان ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان تێکشکاندووە کە پایتەختی کردبووە ئامانج، ئەمەش لە دوایین هێرشی ئۆکرانیایە بۆ سەر شارەکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا.

وەزارەتی بەرگری ئۆکرانی ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی بەسەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای مۆسکۆدا تێکشکێنراوە، ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

لە مانگی تەمموزدا فڕۆکەکانی ئۆکرانیا کۆگایەکی تەقەمەنییان لە کریمە کردە ئامانج، زیانیان بە پردی گەرووی کێرچ گەیاند کە نیمچە دوورگەکە بە وشکانی ڕووسیا دەبەستێتەوە.

ژنێکی ئەمریکی خاوەن ڕیشێکی درێژە
پێشت ژنێکی ئەمریکی خاوەن ڕیشێکی درێژە
جارێکی تر کۆرۆنا دەگەڕێتەوە
دواتر جارێکی تر کۆرۆنا دەگەڕێتەوە
ەیوەندیدار