ژنێکی ئەمریکی خاوەن ڕیشێکی درێژە



ژنێکی ئەمریکی ژمارەی پێوانەیی بۆ درێژترین ڕیش شکاند و بەهەبوونی درێژترین ڕیش لەسەر ئاستی ژناندا کە درێژییەکەی دەگاتە ٢٥.٥ سانتیمەتر ناوی لە کتێبی گینسدا تۆمارکرا.

دوای ئەوەی دەستبەرداری چاککردنی ڕیشی دەبێت کە لە ڕۆژێکدا سێ جار ئەوکارەی کردووە لە ئێستادا وەک خاوەنی درێژترین ڕیش لەسەر ئاستی ژنان دەناسرێت ئیرین هۆنیکۆت، ئەو ژنەی ڕیشە درێژەکەی هەیە هەڵگری جۆرێکی تایبەت لە نەخۆشییە کە بە “PCOS” ناو دەبرێت و بریتییە لە جۆرێک لە نەخۆشییەکان کە تووشی هێلکەدان دەبێت و پەیوەندی بە هۆڕمۆنەکانی لەشەوە هەیە لە خانماندا و دیارترین نیشانەکانی بریتین لە:

  • نەزۆکی و نەمانی توانا بۆ وەچە خستنەوە ئەوەش لە ئەنجامی تێکچونی هێلکەدان دروست دەبێت.
  • چەوری و چەوری پێست.
  • دەرکەوتنی خاڵی ڕەش لەسەر پێست و ئەستووربوونی بەتایبەت لە مل و قۆڵەکاندا.
  • گەشەکردنی لەڕادەبەدەری مووەکان.
دارستانەکانی ئەمازۆن ژیانی سەر زەوی دەپارێزن
پێشت دارستانەکانی ئەمازۆن ژیانی سەر زەوی دەپارێزن
ڕوسیا خستنەخوارەوەی ٢٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی ڕاگەیاند
دواتر ڕوسیا خستنەخوارەوەی ٢٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار