کارەساتە سروشتییەکان ١٢٠ ملیار دۆلار زیانی ئابووریی لێکەوتووەتەوە



بەپێی خەمڵاندنەکانی کۆمپانیای بیمەی “سویس ڕی” قەبارەی زیانەکانی ئابووری کە لە ئەنجامی کارەساتە سروشتییەکان لە جیهاندا لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی ١٢٠ ملیار دۆلار بووە.

ئەم ژمارەیە بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ دابەزینێکی کەمی تۆمارکردووە کە نزیکەی ١٢٣ ملیار دۆلار بووە.

لە لایەکی دیکەوە، ئەمساڵ قەرەبووی کۆمپانیاکانی بیمە بۆ زیانەکانی کارەساتی سروشتی بۆ ٥٠ ملیار دۆلار زیادیکردووە، لەکاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٤٨ ملیار دۆلار بووە.

بوومەلەرزەکەی مانگی شوبات کە تورکیا و سوریای گرتەوە، بە یەکێک لە کارەساتە سروشتییە گەورەکان دەدانرێت و زیانێکی گەورەی ئابووریی لێکەوتەوە کە بڕەکەی ٣٤ ملیار دۆلار بوو، لەو ژمارەیەش کۆمپانیاکانی بیمە نزیکەی ٥.٣ ملیار دۆلار زیانیان لێکەوتەوە.

(galaxy Unpacked ٢٠٢٣) ئیلهام لە تۆوە، بۆ تۆ دروستکراوە
پێشت (galaxy Unpacked ٢٠٢٣) ئیلهام لە تۆوە، بۆ تۆ دروستکراوە
ئەمریكا: گۆڕانكاری بەسەر سزاکانی عێراقدا نەهاتووە
دواتر ئەمریكا: گۆڕانكاری بەسەر سزاکانی عێراقدا نەهاتووە
ەیوەندیدار