تەنها لە مانگی تەمموز نزیکی هەزار منداڵ لەدایکبوون



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە مانگێكدا ٩٢٨ منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایك بوون.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری دوو هەزار و ٧٨٠ نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە هەزار و ٦٤١  نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ڕاشیگەیاندووە، مانگی ڕابردوو ٩٢٨ منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لە دایكبوون، ٤٩٥ منداڵیان كوڕ بوون و ٤٣٣ منداڵیان كچ بووە، لەو ژمارەیە ٥٥٨ منداڵ بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و ٣٧٠ منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لە دایكبوون.

هاوكات لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری ٢٠٧ منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و ١٩ حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و ١٤٠ لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە، هەروەها هەزار و ٢٧٦ سۆنەریش گیراوە.

 

ئەردۆغان پارێزگارەکانی کوردستان دەگۆڕێت
پێشت ئەردۆغان پارێزگارەکانی کوردستان دەگۆڕێت
تورکیا کوژرانی پێنج سەربازی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
دواتر تورکیا کوژرانی پێنج سەربازی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار