تورکیا کوژرانی پێنج سەربازی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند



وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی پێنج سەربازی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە هەرێمی کوردستان سێ سەربازی هێزەکانیان کوژران و دووانی دیکەش بریندار بوون.

ڕوونیشیکردەوە کە بریندارەکان بە هۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەست دا و بەوەش ژمارەی سەربازە کوژراوەکان بۆ پێنج سەرباز بەرزبووەوە.

لە نیسانی 2022-ەوە سوپای تورکیا بە پاساوی بوونی پێگەکانی پەکەکە، لەشکرکێشییەکی بەفراوانی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان و ناوبەناویش لە ناو شارەکاندا بۆردومان دەکات کە دواترینیان بۆردومانەکەی دوێنێی ڕێگای سلێمانی-دوکان بوو کە تێیدا ئۆتۆمبێلێك کرایە ئامانج و دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

تەنها لە مانگی تەمموز نزیکی هەزار منداڵ لەدایکبوون
پێشت تەنها لە مانگی تەمموز نزیکی هەزار منداڵ لەدایکبوون
ئەمریکا لەبارەی مانەوەی لە عێراق بڕیاریدا
دواتر ئەمریکا لەبارەی مانەوەی لە عێراق بڕیاریدا
ەیوەندیدار