ئەردۆغان پارێزگارەکانی کوردستان دەگۆڕێت



لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی تورکیادا، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە 57 پارێزگاری باکووری کوردستان و تورکیای گۆڕی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕۆژنامەی فەرمی تورکیا بڕیارێکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری وڵاتەکەی بڵاوکردەوە سەبارەت بە گۆڕینی 57 پارێزگار.

بڕیاری گۆڕینی پارێزگارەکان 18 پارێزگای باکووری کوردستانیشی گرتەوە کە ئەوانیش: ئاگری، ئەردەخان، چەولیک، بەدلیس، ئەرزینجان، ئەرزەڕۆم، جۆلەمێرگ، ئیدر، مەڕەش، قەرس، کیلیس، مەڵەتی، مێردین، مووش، سێرت، رحا، شرنەخ و دێرسمن.

پێنج خووی بەیانیان تەمەن درێژ دەکات
پێشت پێنج خووی بەیانیان تەمەن درێژ دەکات
تەنها لە مانگی تەمموز نزیکی هەزار منداڵ لەدایکبوون
دواتر تەنها لە مانگی تەمموز نزیکی هەزار منداڵ لەدایکبوون
ەیوەندیدار