پێنج خووی بەیانیان تەمەن درێژ دەکات



دەستپێکی بەیانییەکی تەندروست کاریگەرییەکی قوڵی لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی هەیە، بە چەند هەنگاوێکی سادە دەکرێت بەیانییەکان ببێتە سەرچاوەیەکی پڕ وزەی ڕۆژێکی تەواو.

 

دەستپێکی ڕۆژ بە خواردنەوەی ئاو، لەشی مرۆڤ بۆ مانەوەی بە تەندروستی پێویستی بە ئاو هەیە، باشترین کاتیش بەیانیانە دوای هەستان لە خەو، پەرداخێک ئاو تینوێتی جەستە لادەبات و میتابۆلیزم زیندوو دەکاتەوە، یارمەتی لابردنی ژەهرەکان و باشترکردنی هەرس دەدات.

ژەمی بەیانیانی تەندروست، هەنگاوێکی سەرەکییە بۆ ئەوەی بەیانییەکی سەرکەوتووت هەبێت، چونکە ئاستی وزەی لەش بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەکاتەوە، هەر بۆیە نانی بەیانی ژەمێکی گرنگە تەنانەت ئەگەر برسیش نەبیێت.

هەستان لە خەو لە کاتی خۆی، پسپۆڕانی تەندروستی پێشنیار دەکەن کە کاتی لە خەو هەستانی گونجاوی هەموو ڕۆژێک ڕێکبخرێت تاوەکو جەستە لەسەری ڕادێت و دەبێتە خوویەک.

دوورکەوتنەوە لە تەکنەلۆژیا، ئەگەر گەڕان بە ناو مۆبایل یەکەم هەنگاوی دەستپێکی بەیانیان بێت، ئەوا بەرهەمداربوون سنووردار دەکات، لە کاتێکدا دوور کەوتنەوە لە شاشەکانی تەکنەلۆژیا چێژ و وزەیەکی زیاتر دەبەخشێت.

خوێندنەوە، خوێندنەوەی کتێب ڕێگەیەکی نایاب و ناوازەیە بۆ دەستپێکردنی بەیانییەکی بەرهەمدار، خوێندنەوە وادەکات پاش لە خەو هەستان ڕۆژەکەت بە زانیاری دەستپێدەکات و ئیلهامت پێدەبەخشێت و بە تەواوی کاریگەری لەسەر ڕۆژی داهاتوو دەبێت.

٢٥٠ دۆنم پوش و پاوان لە شارباژێڕ سووتا
پێشت ٢٥٠ دۆنم پوش و پاوان لە شارباژێڕ سووتا
ئەردۆغان پارێزگارەکانی کوردستان دەگۆڕێت
دواتر ئەردۆغان پارێزگارەکانی کوردستان دەگۆڕێت
ەیوەندیدار