ئەمریکا لەبارەی مانەوەی لە عێراق بڕیاریدا



بەرپرسێکی سەربازی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند، پەیوەندی ئەمەریکا و عێراق لە گەشەدایە و ئەمەریکا بەنیاز نییە بۆ هەتا هەتایە لەعێراق بمێنێتەوە، وتیشی، “ئامانجی ئەمەریکا ئەوەیە ئێران دەستتێوەردان لە کاروباری عێراقدا نەکات.”

دانا سترۆڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگرى ئەمەریکا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، لە بواری بەرگری دا ئەمریکا و عێراق لە قۆناغێکی نوێدان و گفتووگۆی نێوانیان قۆناغەکانی داهاتوو دیاری دەکات.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەمەریکا نایەوێت بۆ هەمیشە لە ناوچەکانی عێراقدا بێت و بەدوای مانەوەی هەمیشەیدا ناگەڕێت و دەیانەوێت ئێران لە ناوچەکەدا هیچ دەنگ و کاریگەرییەکی نەبێت لەسەر بڕیارەکانی ئەو وڵاتە.

وتەکانی ئەو بەرپرسە سەربازییە دوای ئەوەدێت، لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لەسەر داوای وەزیری بەرگری ئەمەریکا، وەزیری بەرگری و سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق و فەرماندەی دەزگای دژەتیرۆری عێراق گەیشتنە ئەمەریکا و دوای گفتوگۆکانی نێوانیان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لەڕاگەیەندراوەکەدا، ئەمەریکا پابەندی خۆی دووپات کردەوە بە بەردەوامی هاوکاری کردنی سوپای عێراق و ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر.

ئەوە لەکاتێکدایە، لەساڵی ٢٠٠٨ ئەمەریکا و عێراق ڕێککەوتنی ستراتیژییان واژۆکرد و مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکایان لە عێراق بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە ڕێکخست.

تورکیا کوژرانی پێنج سەربازی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
پێشت تورکیا کوژرانی پێنج سەربازی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
ڕێگا بە فراوانبوونی ٢٨ گوندی سلێمانی دەدرێت
دواتر ڕێگا بە فراوانبوونی ٢٨ گوندی سلێمانی دەدرێت
ەیوەندیدار