نرخی دۆلار گەیشتەوە بەرزترین ئاست



سەرەڕای فرۆشتنی بڕێكی زۆری دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە و خستنەبواری جێبەجێ‌ كردنی یاسای بودجە، بەڵام نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە و بەهای 100 دۆلار 153 هەزار دیناری تێپەڕاندەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكاندا جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرزبووەوە و بەهای 100 دۆلار گەیشتە 153 هەزار و 250 دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ ڕێنماییەكانی جێبەجێ‌ كردنی یاسای بودجەی سێ‌ ساڵی (2023 و 2024 و 2025)ی عێراق لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقائیعی عێراقی) بڵاوكرایەوە و لە ئەمڕۆوە چۆتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە و دەبوو نرخی دۆلار دابەزێت.

بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بڕی زیاتر لە 208 ملیۆن دۆلاری بە زیادكردنی ئاشكرا فرۆشتووە، كە زیاتر لە 31 ملیۆن دۆلاری بە كاش بووە و بڕەكەی دیكەی بە شێوەی حەواڵە بووە.

وەزارەتی دارایی عێراق داوایەک لە پارێزگاکان دەکات
پێشت وەزارەتی دارایی عێراق داوایەک لە پارێزگاکان دەکات
لە یەك مانگدا لە سلێمانی 526 كەس بووژانەوەی دڵیان بۆ كراوە
دواتر لە یەك مانگدا لە سلێمانی 526 كەس بووژانەوەی دڵیان بۆ كراوە
ەیوەندیدار