وەزارەتی دارایی عێراق داوایەک لە پارێزگاکان دەکات



وەزارەتی دارایی عێراق داوا لە سەرجەم وەزارەت و، پارێزگا و دامەزراوە نابەستراوەکان بە داراییەوە دەکات، سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی رێنماییەکانی یاسای بودجەی سێ ساڵی عێراق.

رۆژی سێشەممە، 8-8-2023، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیێندراوێکدا داوای لە وەزارەت و پارێزگا و دامەزراوە نابەستراوەکان بە وەزارەتەکانەوە کرد، سەردانییان بکەن لە بەغدا.

وەزارەتەکە دەڵێت، “دوای بڵاوکردنەوەی رێنماییەکانی بودجە، داوا لەو لایەنانە دەکەین سەردانی فەرمانگەی بودجە لە وەزارەتی دارایی بکەن بۆ ئەوەی رێنمایی بودجەی گشتی و رێنماییەکانی بودجەی کەرتی گشتی و دامەزراوەکان و کۆمپانیا خۆبژیوییەکان وەربگرن بەمەبەستی جێبەجێکردنی.

یاسای بودجەى گشتیى عێراق بۆ ساڵانى 2023، 2024 و 2025 لە رۆژنامەى وەقائیعى عێراقى لەبەرواری 7ـی ئابى 2023، بڵاوکرایەوە کە لەلایەن تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراقەوە واژۆ کرابوو.

سیستمی ئەلکترۆنی پاسپۆرت کێشەی هەیە و نرخەکەشی زۆر زیادکراوە
پێشت سیستمی ئەلکترۆنی پاسپۆرت کێشەی هەیە و نرخەکەشی زۆر زیادکراوە
نرخی دۆلار گەیشتەوە بەرزترین ئاست
دواتر نرخی دۆلار گەیشتەوە بەرزترین ئاست
ەیوەندیدار