دوای سێ ڕۆژ تەرمی هاووڵاتییەك لە دەربەندی ڕانیە دۆزرایەوە



تەرمی ئەو هاووڵاتییە دۆزرایەوە کە سێ ڕۆژ لەمەوبەر لە دەربەندی ڕانیەدا خنکا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی هاووڵاتی محەمەد عەلی، تەمەن ٢٠ ساڵ دانیشتووی ڕانیە بەخنکاوی لە ناو ئاوی زێی بچوک لە دەربەندی ڕانیە دۆزرایەوە.

ئەو هاووڵاتییە دوانیوەڕۆی شەممەی ڕابردوو لە کاتی مەلەکردندا لە دەربەندی ڕانیە خنکا، بەڵام تەرمەکەی نەدۆزرایەوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین راشیگەیاند، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، تەرمەکە ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و لێکۆڵینەوەش لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە.

پۆلیس: دوو کەس بە تۆمەتی لێدانی شۆفێری ماتۆڕسکیل دەستگیرکران
پێشت پۆلیس: دوو کەس بە تۆمەتی لێدانی شۆفێری ماتۆڕسکیل دەستگیرکران
بەهای دۆلار لە بەرزیدایە
دواتر بەهای دۆلار لە بەرزیدایە
ەیوەندیدار