بەهای دۆلار لە بەرزیدایە



ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بەرزبوونەوەدایە و 100 دۆلاری ئەمریکی بە 151 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ لە بازاڕەکانی هەرێم کوردستان  100 دۆلار بەرامبەر بە 151 هەزار دیناری عێراقی بوو.

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٨ ملیۆن و ١٢٣ هەزار و ٩٦٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، لەو بڕە ٣١ ملیۆن و ٥١٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٧٦ ملیۆن و ٦١٣ هەزار و ٩٦٣ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی هاووڵاتیانی نیگەرانکردووە، بە شێوەیەکی لە بازاڕەکان 100 دۆلار بە 152 هەزار دیناری عێراقی ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت.

دوای سێ ڕۆژ تەرمی هاووڵاتییەك لە دەربەندی ڕانیە دۆزرایەوە
پێشت دوای سێ ڕۆژ تەرمی هاووڵاتییەك لە دەربەندی ڕانیە دۆزرایەوە
پارتی‌ دەستی بەسەر كۆمپیوته‌ره‌كانی وەزارەتی پێشمەرگەدا گرت
دواتر پارتی‌ دەستی بەسەر كۆمپیوته‌ره‌كانی وەزارەتی پێشمەرگەدا گرت
ەیوەندیدار