شەقامی سەرەکی سلێمانی – تاسڵوجە بەڕووی هاتوچۆدا کرایەوە



پاش ماوەیەک کارکردن لە شەقامی سلێمانی تاسڵوجە، بۆ بنیاتنانی یەکتربڕی باخی بەختیاری ئەمرۆ دوای ماوەیەک لە بەربەستکردنی بەشێکی، شەقامەکە بەشی یەکەمی کارکردنی تەواو بوو بە ڕووی هاتووچۆدا کرایەوە.

 

ئەمرۆ سێشەمە ٨ی ئابی ٢٠٢٣، لەیلا عومەر عەلی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی  لە ڕووماڵیکی ڕاستەوخۆدا بە پەیامنێری (خەڵک)ی راگەیاند” دوای چاوەڕوانیەکی زۆری ھاووڵاتیان و قەرەباڵغی ڕێگاکانی سلێمانی ئەمڕۆ رێگای سەرەکی سلێمانی- تاسڵوجە بە ڕووی ھاووڵاتیاندا کراوەتەوە و تەنھا دروستکردنی دوو ئەندەر پاسی ماوە.


لە لایەکی دیکەوە، سەرپەرشتیاری گشتی پرۆژەکەش ئاماژەی بەوە کرد، کە قۆناغی دووەمی پرۆژەکە لە ٪‏٦٠ ی تەواو بووەو ھاووڵاتیان لە ئەمڕۆوە دەتوانن بە رێگاکەدا ھاتووچۆ بکەن .

وتیشی: قۆناغی یەکەم ڕێگە کاتیەکان بووە و دووەم سەر پردەکان و سێیەم ناو شارەکانی سلێمانی دەبێت وە لە دوای تەواو بوونی ئەم پرۆژەیەش، دەست دەکرێت بە چاککردنی شەقامی سەد مەتری و پردی شەقامی ھەواری شار .

 

لە ڕێکەوتی ١/٩ ی ساڵی ڕابردوەوە بۆ ماوەی ٥٠٠ رۆژە کارکردن لە شەقامی سەرەکی سلێمانی -تاسڵوجە بەردەوامە و لە ئێستادا لە ٪‏٦٠  پرۆژەکە تەواو بووە، کە خۆی لە دروستکردنی یەکتربڕێک دەبینێتەوە و بەهۆی ڕێکارەکانی دروستکردنی یەکتربڕەکە، ماوەیەک بەشێکی شەقامەکە بەربەستکراو شۆفێران لە شەقامە لاوەکییەکانەوە هاتووچۆیان دەکرد.

داڕشتنەوەی؛ ئیلهام سەردار – خوێندکاری مەشقکار

کۆڵبەرێك بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا
پێشت کۆڵبەرێك بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا
چین گەورەترین سیستمی چاودێری جیهانی هەیە
دواتر چین گەورەترین سیستمی چاودێری جیهانی هەیە
ەیوەندیدار