چین گەورەترین سیستمی چاودێری جیهانی هەیە



ئەمڕۆ سێشەممە، ڕەشنووسی یاسایەک لە چین بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، ئەو کۆمپانیایانەی کە سیستمی ناسینەوەی دەموچاو لە چین بەکاردەهێنن، پێویستە پێش کۆکردنەوەی زانیاری کەسی، ڕەزامەندی یان مۆڵەتی یاسایی وەربگرن.

چین یەکێکە لەو کۆمەڵگایانەی کە بەهێزترین سیستمی چاودێری هەیە، هەزاران کامێرای CCTV  لە شارەکاندا جێگیرکراوە، تەکنەلۆژیای ناسینەوەی دەموچاو بە شێوەیەکی بەرفراوان لە هەموو شوێنێک بەکاردەهێنرێت.

ڕەشنووسی یاسای بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ناسیەنەوەی دەموچاو، بڵاوکراوەتەوە و هۆشدارییان داوە، بەکارهێنانی ئەو تەکنەلۆژیایە دەبێت “پابەندبوونی یاسا و ڕێساکانی لەگەڵ بێت، بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی لە ئەستۆ بگرێت و ئەرکەکانی پاراستنی زانیاری کەسی جێبەجێ بکات، نابێت بۆ “مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی، زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییە گشتییەکان” یان “تێکدانی نەزمی کۆمەڵایەتی” بەکاربهێنرێت.

یاساکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەکارهێنانی ئەو تەکنەلۆژیایە بۆ “شیکاری زانیارییەکان لەسەر بنەمای ناسینەوەی دەموچاو تەنها بە ڕەزامەندی تاکەکەس یان مۆڵەتی یاسایی نووسراو دەتوانرێت ئەنجام بدرێت، هەروەها لە یەکێک لە مادەکانی پەیڕەوەکەدا هاتووە، دەتوانرێت ئەم جۆرە تەکنەلۆژیایە “تەنها کاتێک بەکاربهێنرێت کە ئامانجێکی دیاریکراو و پێویستییەک پێی هەبێت و  لەگەڵیدا ڕێوشوێنی توندی پاراستن بگیرێتەبەر”.

یاساکانی تایبەت بە سیستمی چاودێری و ناسینەوەی دەموچاو لە ٧ی ئەیلولەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

کۆمپانیاکانی ناسینەوەی دەموچاو ڕووبەڕووی سزا بوونەتەوە

ژمارەیەک لە کۆمپانیا باڵاکانی ناسینەوەی دەموچاو و چاودێری چینی ڕووبەڕووی سزای ئەمریکا بوونەتەوە، تۆمەتبارکراون بەوەی بۆ سەرکوتکاری خەڵک بەکاردەهێندرێن.

کۆمپانیای چاودێریی هیکڤیژن لە ئەمریکا خرایە لیستی ڕەشەوە بەهۆی ئەوەی گوایە یارمەتی پەکینی داوە بۆ ئەنجامدانی “هەڵمەتی سەرکوتکردن”.

وە کۆمپانیای SenseTime کە لە لیستی هۆنگ کۆنگدایە لە ساڵی ٢٠١٩دا خرایە لیستی ڕەشەوە بەهۆی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیاکەی لە چاودێریکردنی بەکۆمەڵ لە ناوچەی ڕۆژئاوای شینجیانگ.

لە پێشانگای پیشەسازی لە پەکین لە مانگی حوزەیران، ژمارەیەک کۆمپانیای دیار بەدیکراوە کە تەکنەلۆژیایی تایبەتیان نمایشکردووە، کە دەتوانێت هەر ڕەفتارێکی “نەخوازرا” دەستنیشان بکات و لە دووری زیاتر لە ١٠٠ مەترەوە دەموچاوەکان سکان بکەن.

چین گەورەترین سیستمی چاودێری جیهانی هەیە، پێش ساڵی ٢٠٢٠ زیاتر ١٧٠ ملیۆن کامێرای لەسەر ئاستی ئەو وڵاتە جێگیرکراوە، بە پاڵپشتی تەکنەلۆژیای ناسینەوەی زیرەکی دەستکرد و ناسینەوەی دەموچاو تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ ئەم ژمارەیە گەیشتە ٤٠٠ ملیۆن کامێرا.

ژمارەی دانیشتوانی چین تا ٣٠ی ئاداری ٢٠٢٣، زیاتر لە یەک ملیار و ٤٥ ملیۆن کەس بووە، وڵاتەکە زیاتر لە ٧٠٠ ملیۆن کامێرای چاودێری هەیە، واتە بۆ هەر دوو هاوڵاتییەک یەک کامێرا هەیە.

بەم سیستمەش پۆلیسی چین تەنیا حەوت خولەکی پێویستە بۆ گەیشتن بە هەر کەسێک کە ئارەزوو بکات دەستگیری بکات.

شەقامی سەرەکی سلێمانی – تاسڵوجە بەڕووی هاتوچۆدا کرایەوە
پێشت شەقامی سەرەکی سلێمانی – تاسڵوجە بەڕووی هاتوچۆدا کرایەوە
به‌ریتانیا، پەنابەران لە دەریادا نیشتەجێ دەکات
دواتر به‌ریتانیا، پەنابەران لە دەریادا نیشتەجێ دەکات
ەیوەندیدار