کۆڵبەرێك بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا



یەکێك لەو کۆڵبەرانەی بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسدارانی ئێران بریندارببوون، بە هۆی خوێنبەربوونەوە گیانی لەدەستدا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پاوە بە ناوی ئاسۆ کەریمی کە شەوی یەکشەممە، لەگەڵ حەوت کۆڵبەری دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بوو، و بەهۆی خوێنبەربوونی زۆرەوە گیانی لە دەست دا.

ڕێکخراوەکە ڕوونیکردەوە کە دوای چەندین کاتژمێر گەڕان، تەرمی کۆڵبەرێک بە ناوی ئاسۆ کەریمی، ٣٩ ساڵە خەڵکی گوندی (کۆمەرە) و دانیشتووی پاوە لە بەرزایەکانی گوندی شۆشمێی شاری نەوسوود دۆزرایەوە.
ئاسۆ کەریمی ئێوارەی یەکشەممە لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو و لە کاتێکدا بۆ ڕاکردن لە دەست هێزە چەکدارەکان خۆی بە یەکێک لە باخەکانی نزیک گوندی شۆشمێ گەیاندووە، بەهۆی خوێنبەربوونی زۆرەوە گیانی لە دەستدا.
هەر لەو ڕووداوەدا حەوت کۆڵبەری دیکە بریندار بوون. ڕێکخراوی هەنگاو ناسنامەی شەشیانی بەم شێوەیە ڕاگەیاند: ئێحسان ڕەسوڵی خەڵکی پاوە، میلاد بازانی، نیما ئەعزەمی،ئومێد وەیسی، سەلام وەیسی، هۆشیار بازانی خەڵکی جوانڕۆ و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی چووکەی فەرشاد خەڵکی سەلاس باوەجانی.

پارتی‌ دەستی بەسەر كۆمپیوته‌ره‌كانی وەزارەتی پێشمەرگەدا گرت
پێشت پارتی‌ دەستی بەسەر كۆمپیوته‌ره‌كانی وەزارەتی پێشمەرگەدا گرت
شەقامی سەرەکی سلێمانی – تاسڵوجە بەڕووی هاتوچۆدا کرایەوە
دواتر شەقامی سەرەکی سلێمانی – تاسڵوجە بەڕووی هاتوچۆدا کرایەوە
ەیوەندیدار