دوو مووشەکی ڕووسی لە ئۆکرانیا ٨ کەسی کوشت



ڕووسیا دوو مووشەکی ئاڕاستەی باڵەخانەیەکی شاری پۆکرۆڤسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کردووە، بەهۆیەوە زیاتر لە هەشت کەس کوژران.

پاڤلۆ کیریلێنکۆ، سەرۆکی ئیدارەی سەربازی لە دۆنێتسکی ئۆکرانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام ڕایگەیاند: “لە ئەنجامی هێرشە مووشەکیەکە پێنج کەس کوژراون و چواردە کەسی دیکە برینداربوون.”

جگە لەوەش بەهۆی موشەکەکەوە دوو کارمەندی خزمەتگوزاری فریاگوزاری حکومەت و هەروەها سەربازێک کوژراون، نۆ پۆلیس و کارمەندێکی حکومەتی خۆجێی و سەربازێک برینداربوون.

ڤلادیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە، “دوو مووشەک تەقێندراوە و بینایەکی ئاسایی نیشتەجێبوون بەرکەوتووە، زیانی گیانی لێ کەوتووەتەوە”.

محەمەد حاجی مەحمود: سەربەخۆیی خەباتی دەوێت و هێزەکانمان ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە کوردستان
پێشت محەمەد حاجی مەحمود: سەربەخۆیی خەباتی دەوێت و هێزەکانمان ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە کوردستان
نان یان ئازادی
دواتر نان یان ئازادی
ەیوەندیدار