نان یان ئازادی



فارس نەوڕۆڵی

کە لە دایک دەبێت بە ئازادی لە دایک دەبێت. دواتر هەلومەرجی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری ژیانی دیاری دەکات، ئازاد بێت یاخود کۆیلە و ژێردەست.

لەتەک هەڵکشانی تەمەنیدا مرۆڤ پێداویستییەکانی زیاد دەکات. بۆیە دەکەوێتە کێشمەکێشی ژیانەوە لە پێناو نان و ئازادیدا، کە دەڵێین نان مەبەستمان تەنها ئەوەنیە لە نانەوایەک چەند نانێکی دەسکەوێت بەڵکو مەبەستمان لەشەڕی نان، شەڕە بۆ ژیانێکی شایستە.

ئەگەر مرۆڤ لە نێوان نان و ئازادیدا سەرپشک بکەیت لە ڕاستیدا دەست بەردان لە یەکێکیان واتە شکستی ئەوی دیکە. واتە بە نەبوونی یەکێک لەو دووانە مرۆڤ ڕەزیل و نابود دەبێت.

بۆیە نان و ئازادی بۆ مرۆڤ وەک دوو باڵی باڵندەیەک وایە، کاتێک باڵندەیەک لە دوو باڵەکەی یەکێکیان دەشکێ چیتر باڵەکەی دیکەی هیچ ڕۆڵێک نابینێ کە وەک باڵندەیەکی سەربەخۆ بفڕێت. بۆیە مرۆڤ ئەگەر نانی نەبوو ژیانێکی شایستەی نەبوو توانای بیرکردنەوەی نابێت، هەمیشە لە نا ئارامیدا دەژی وەک کورد دەڵێ (کاسەی پڕ ئاشتی ماڵە ).

ئەگەر مرۆڤ هەر چۆن نانی نەبوو توانای بیرکردنەوەی نابێت، بە هەمان شێوە ئەگەر ئازادی نەبوو توانای داهێنانی نابێت بۆیە مرۆڤ لە نێوان نان و ئازادیدا دەبێت هەردووکیان هەڵبژێرێت و خەباتیان بۆ بکات، نابێت دەست بەرداری هیچیان بێت.

دوو مووشەکی ڕووسی لە ئۆکرانیا ٨ کەسی کوشت
پێشت دوو مووشەکی ڕووسی لە ئۆکرانیا ٨ کەسی کوشت
چه‌ند پێشنیازێك بۆ وه‌زاره‌تی دارایی
دواتر چه‌ند پێشنیازێك بۆ وه‌زاره‌تی دارایی
ەیوەندیدار