ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دانیشتنی چوارەمی لەمساڵدا ئەنجام دەدات



ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێک بڕیارە رۆژی (چوارشەممە) رێکەوتی (9/8/2023) دانیشتنی ژمارە (87) ئەنجامدەدات و تەوەری دانیشتنەکەش لە حەوت بڕگە پێکدێت.

شایانی باسە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەئەم ساڵدا (2023) ئەمە چوارەمین دانیشتنیەتی کە ئەنجامی دەدات.

لە تەوەی دانیشتنی ئەمجارەدا دەنگدان دەکرێت لەسەر پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی دوو ئەندامی لیستی خزمەت لە پشکی (کۆمەڵی دادگەری کوردستان) دوای پەسەندکردنی ئەم بڕگەیەش ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ماوەی ئەم خولەیدا بۆ (10)یەم جار گۆڕانکاری لە ئەندامەکانیدا دەکات، ئەمە جگە لەوەی کە (4) جاریش گۆڕانکاری لە دەستەی سەرۆکایەتیدا ئەنجامدراوە.

هاوکات هێشتا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بریاری لەسەر شوێنگرەوەی (رێکەوت محەمەد زەکی) نەداوە کە لە دانیشتنی رابردوودا لە (24/5/2023) دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەند کرا واتە نزیکەی سێ مانگە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (31) ئەندامی هەیە.

 

بانكی ناوەندی عێراق بڕی 212 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
پێشت بانكی ناوەندی عێراق بڕی 212 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
ڕووسیا بۆ ئۆکراینا” پێویست بە دانوستان ناکات و دەبێت چۆک دابدەیت”
دواتر ڕووسیا بۆ ئۆکراینا” پێویست بە دانوستان ناکات و دەبێت چۆک دابدەیت”
ەیوەندیدار