تەرمی دووەم هاوڵاتی کە دوێنێ لە دەریاچەی دوکان خنکان دۆزرایەوە



سیروان سەرهەد، قائیمقامی دوکان بە  (خەڵک)ی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن تیمی مەلەوانی و هاووڵاتیانی خۆبەخش تەرمی یەکێک لەو دوو کەسەی کە دوێنێ خنکان دۆزرایەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پاش نیوەڕۆش بەهەوڵی تیمەکانی مەلەوانی و غەواس توانرا تەرمیی هاوڵاتی دووەمیش دەربهێنرێت.

ئەو دوو هاووڵاتییە بران و خەڵکی کەرکوکن، کوردن و بەمەبەستی گەشتیاری هاتوونەتە شارۆچکەی دوکان، یەکێکیان بۆ مەلەکردن چووەتە دەریاچەکە پاش دیارنەمانی براکەی بۆ دۆزینەوەی چووەتە ناو دەریاچەکە، بەڵام هەردووکیان خنکاون.

 

ئومێد خۆشناو: مەسرور بارزانی زۆر پەرۆشی سەركەوتنی ئەمشەوی یانەی هەولێرە
پێشت ئومێد خۆشناو: مەسرور بارزانی زۆر پەرۆشی سەركەوتنی ئەمشەوی یانەی هەولێرە
ناوی كۆمپانیاكان بۆ پێدانی دۆلاری هەرزان بە هاووڵاتیان بڵاوكرایەوە
دواتر ناوی كۆمپانیاكان بۆ پێدانی دۆلاری هەرزان بە هاووڵاتیان بڵاوكرایەوە
ەیوەندیدار