ئومێد خۆشناو: مەسرور بارزانی زۆر پەرۆشی سەركەوتنی ئەمشەوی یانەی هەولێرە



پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دیدارێكی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەبووە و دەشڵێت: “سەرۆك وەزیران زۆر پەرۆشی سەركەوتنی ئەمشەوی یانەی هەولێرە و سەیری یاریەكە دەكات”.

كاتژمێر 8ی ئەمشەو یاری كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی عێراق لەنێوان (هەولێر و قوە جەوییە) بەڕێوە دەچێت و نزیكەی پێنج هەزار هاندەر لە هەولێرەوە بۆ هاندانی یانەكەیان چوونەتە بەغدا.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ لە دیداری جەنابی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، گفتوگۆیەك دەربارەی زیاتر خزمەتكردنی هەولێر. مەسرور بارزانی، زۆر پەرۆشی سەركەوتنی ئەمشەوی یانەی هەولێرە و سەیری یاریەكە دەكات”.

ڕاشیگەیاندووە، بەپشتیوانی خوای گەوره دوای بەدەستهێنانی جامەكە، سەرۆكی حكومەت رێزلێنانی بۆ یاریزانان و یانەی هەولێر دەبێت، بە ئاهەنگ و مەڕاسیم پێشوازیان دەكرێ.

بۆ ئەمشەو شاشەیەكی گەورە لە باخی شاری هەولێر دانراوە، بۆ ئەوەی هاندەران لەو رێگەیەوە سەیری یارییەكە بكەن.

ڕوسیا كۆنتڕۆڵ كردنی ناوچەیەكی ئۆكراینای ڕاگەیاند
پێشت ڕوسیا كۆنتڕۆڵ كردنی ناوچەیەكی ئۆكراینای ڕاگەیاند
تەرمی دووەم هاوڵاتی کە دوێنێ لە دەریاچەی دوکان خنکان دۆزرایەوە
دواتر تەرمی دووەم هاوڵاتی کە دوێنێ لە دەریاچەی دوکان خنکان دۆزرایەوە
ەیوەندیدار