ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنزیک تونێلی پێشڕەو قوربانی لێکەوتەوە



لەڕووداوێکی هاتووچۆدا کاروان علی شامار کوڕی پێشمەرگەی دێرین عەلی شامار و خاتوو وەسفییەی بەنی وەیس ناسراو بە دایکی شەهیدان گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان ڕووداوەکە کاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕوویداوە کە لەجۆری وەرگەڕان بووە.

ئەوەخراوەتەڕوو، ڕووداوەکە لە ڕێگای تونێلی پێشڕەو بەئاڕاستەی شاری سلێمانی لە شاخی ئەزمەڕ ڕوویداوە کە بەهۆی خێرایی زۆرەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەکەراوە، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری مارسیدزبووە و سێ کەسی تێدابووە، لەڕووداوەکەدا کاروان عەلی شامار گیانی لەدەستداوە و دوو کەسەکەی دیکە برینداربوون و باری تەندروستییان جێگیرە.

کاروان عەلی شامار بەرپرسی ڕاگەیاندنی لاهور شێخ جەنگی بووە.

پاش هێنانەوەی تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانی، ئێستا تەرمەکەی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلییە، بڕیارە لە گۆڕستانی سەلیم بەگ بەخاک دەسپێردرێت.

ژەمی بەیانی سەرچاوەی وزەی ڕۆژێکی تەواوە
پێشت ژەمی بەیانی سەرچاوەی وزەی ڕۆژێکی تەواوە
نرخی بەرمیلێک نەوت ٨٦ دۆلاری تێپەڕاند
دواتر نرخی بەرمیلێک نەوت ٨٦ دۆلاری تێپەڕاند
ەیوەندیدار