ژەمی بەیانی سەرچاوەی وزەی ڕۆژێکی تەواوە



ژەمی بەیانی هاوسەنگ و تەندروست بە شێوەیەکی گشتی لە پرۆتین و ڕیشاڵ و کۆمەڵێک مادەی خۆراکی پێکدێت، بژاردەیەکی دروست و ئاسان بە گشتی هێلکە، نانی گەنم لەگەڵ گوێز و چای سەوز لە خۆدەگرێت.

خواردنی ژەمی بەیانیان بە ڕێگەیەکی تەندروست دادەنرێت بۆ دەستپێکردنی ڕۆژێکی نوێ، سەرچاوەیەکی سەرەکی دابینکردنی وزەی ڕۆژێکی تەواوە، هەروەها بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک هەستی تێربوون دەبەخشێت.

پسپۆڕانی پزیشکی بە شێوەیەکی گشتی باسیان لە ژەمی بەیانیانی تەندروست کردووە، کە پێکدێت لە ماددە خۆراکییە بەسوودەکانی وەک، ڕیشاڵ، پڕۆتین و چەوری تەندروست، بەڵام ئەو خۆراکانەی کە شەکر و کاربۆهیدراتیان تێدایە زیان بە تەندروستی دەگەیەنن.

بەشێک لە خۆراکە تەندروستەکانی ژەمی بەیانیان

هێلکە، سەرچاوەیەکی بەسوودی پڕۆتینە و یارمەتی گەشەی ماسوولکەکانی لەش دەدات.
قاوە، بەهۆی ئەوەی کافاینی تێدایە توانای جەستەیی و دەروونی زیاد دەکات.
تۆوی چیا، بڕێکی بەسوود ڕیشاڵی تێدایە، ٢٨ گرام تۆوی چیا نزیکەی ١٠ گرام ڕیشاڵ بۆ لەش دابین دەکات.
گوێز، هەموو جۆرەکانی مەگنیسیۆم، پۆتاسیۆم، چەوری تەندروست بۆ دڵ و دژە ئۆکسێنەرەکان دابین دەکات.
چای سەوز، خواردنەوەیەکی ئارامکەرەوەیە بۆ دەستپێکردنی سەرەتای ڕۆژ پێشنیار دەکرێت، نزیکەی نیوەی ئەو بڕە کافایینەی تێدایە کە لە قاوەدا هەیە.

تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا لە عێراق دەستی پێکردەوە
پێشت تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا لە عێراق دەستی پێکردەوە
ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنزیک تونێلی پێشڕەو قوربانی لێکەوتەوە
دواتر ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنزیک تونێلی پێشڕەو قوربانی لێکەوتەوە
ەیوەندیدار