نرخی بەرمیلێک نەوت ٨٦ دۆلاری تێپەڕاند



ئەمڕۆ شەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٦ دۆلار و ٢٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى زیاتر لە چوار دۆلار بەرزبوەتەوە.

بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٢ دۆلار و ٨٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ڕێکخراوی ئۆپیك لەسەر کەم کردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان بە ئامانجی هێشتنەوەی نرخی نەوت بە سەقامگیری.

هەیسەم غەیس ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپێک، رایگەیاند، ” تا ساڵی ٢٠٤٥ پێشبینی دەکرێت خواستی جیهانی لەسەر نەوت بە رێژەی ٢٣٪ زیاد بکات”.

ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنزیک تونێلی پێشڕەو قوربانی لێکەوتەوە
پێشت ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنزیک تونێلی پێشڕەو قوربانی لێکەوتەوە
ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا لە کەرکوک هێرشی کردە سەر ماڵە خەزورانی
دواتر ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا لە کەرکوک هێرشی کردە سەر ماڵە خەزورانی
ەیوەندیدار