بانکی ناوەندی خستنە بازاڕی دۆلاری بەشێوەی کاش زیادکرد



ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 220 ملیۆن و 186 هەزار و 13 دۆلارى خستە بازاڕەکانەوە.

بانکی ناوەندی لەو 220 ملیۆن دۆلارە، بڕی 166 ملیۆن و 906 هەزار و 13 دۆلار بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی و 53 ملیۆن و 280 هەزار دۆلاریشى بەشێوەی کاش خستوەتە بازاڕەکانەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا دۆلار بە 151 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.

لە شارباژێڕ فێستیڤاڵی کورته‌ فیلمی په‌روه‌رده‌یی راگه‌ینرا
پێشت لە شارباژێڕ فێستیڤاڵی کورته‌ فیلمی په‌روه‌رده‌یی راگه‌ینرا
لەسەر دزینی ماتۆڕ پۆلیس حەوت تۆمەتباری دەستگیرکرد
دواتر لەسەر دزینی ماتۆڕ پۆلیس حەوت تۆمەتباری دەستگیرکرد
ەیوەندیدار