سەرۆکی یەکێتی: شنگال وەك وێرانە ماوەتەوە و کراوەتە قوربانی ململانێ سیاسییەکان



سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، شنگال وەکو وێرانەی دوای جەنگ ماوەتەوە و داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین و چیتر لە قەرەبووکردنەوەی ئێزدییەکان و ئاوەدانکردنەوەی شنگال کەمتەرخەم نەبێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی کارەساتی شنگالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “ئەمڕۆ نۆ ساڵ بەسەر جینۆسایدی خوشک و برا ئێزدییەکانمان تێدەپەڕێت و هێشتا ئەم برینە گەورەیە خوێنی لێدەچۆڕێت. تاوەکو ئێستا نەک هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ قەرەبووکردنەوەی خوشک و برایانی ئێزدی نەنراوە، بەڵکو دەکرێنە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان و شنگالی خۆشەویستیش کە زێدی ئەوانە، وەک وێرانەی دوای جەنگ ماوەتەوە”.

بافڵ تاڵبەنای ڕایگەیاند، ناکرێت دڵسۆزی و وەفاداری بەرامبەر کوردانی ئێزدی تەنیا لە دروشمدا بمێنێتەوە و دەبێت هەمووان هەنگاوبنێین، هەنگاوێک کە بە رۆحێکی نەتەوەیی و مرۆڤدۆستانەوە بنرێت و بەشێکبین لە گەڕانەوەی هیوا بۆ خوشک و براکانمان نەک قووڵکردنەوەی برینەکانیان. بەرپرسیارێتیی هەموومانە ئەم تاوانە گەورەیە لەبیر نەکەین و کار بۆ بەجینۆسایدناساندنی بکەین، بێگومان هەڵوێستی ئەو وڵاتانەش لەیادناکەین کە بە فەرمی تاوانەکەیان وەک جینۆساید ناساندووە.

سەرۆکی یەکێتی داواشی لە حکومەتی عێراق کرد ئەرک و بەرپرسیارێتیی یاسایی و مرۆیی خۆی بەرامبەر ئێزدییەکان بەجێبهێنێت و چیتر لە قەرەبووکردنەوەی ئێزدییەکان و ئاوەدانکردنەوەی شنگال کەمتەرخەم نەبێت.

وەزیرێکی هەرێم هەڕەشە دەکات: دەتوانین عێراق هەڵبوەشێنینەوە
پێشت وەزیرێکی هەرێم هەڕەشە دەکات: دەتوانین عێراق هەڵبوەشێنینەوە
نێچیرڤان بارزانی داوا لە “هێزەکانی سەر بە پەکەکە” دەکات ناوچەکە جێبێڵن
دواتر نێچیرڤان بارزانی داوا لە “هێزەکانی سەر بە پەکەکە” دەکات ناوچەکە جێبێڵن
ەیوەندیدار