نەتەوە یەکگرتووەکان: بەهۆی شەڕەوە ٢٠ ملیۆن سودانی لە لێواری برسێتیدان



زیاتر لە ٪٤٢ی دانیشتوانی سودان بەدەست ئاستێکی بەرزی نائاسایشی خۆراکی توندەوە دەناڵێنن.

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی شەڕو ململانێکانی سودان ژمارەی ئەو کەسانەی بەدەست نائاسایشی خۆراکی توندەوە دەناڵێنن بۆ دوو هێندە زیادیکردووە، هەروەها زیاتر لە چوار ملیۆن کەس ناچاربوون لە ناوچەکانی خۆیان هەڵبێن.

ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “زیاتر لە ٢٠.٣ ملیۆن کەس کە زیاتر لە ٪٤٢ی دانیشتوانی وڵاتەکە پێکدەهێنێت، بەدەست ئاستێکی بەرزی نائاسایشی توندی خۆراکەوە دەناڵێنن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بە بەراورد لەگەڵ ئەنجامی شیکارییەکان کە لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ ئەنجامدراوە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە نا ئاسایشی خۆراک دەژین بۆ دوو هێندە زیادیکردووە،  کە نزیکەی ٦.٣ ملیۆن کەس دەبێت.”

ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان-FAO ڕایگەیاندووە، ویلایەتەکانی خەرتوم، باشوور و ڕۆژئاوای کۆردۆفان، ناوەڕاست، ڕۆژهەڵات، باشوور و ڕۆژئاوای دارفۆر، ئەو ویلایەتانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە ئەو ویلایەتانەن کە شەڕ و ململانێکان تا ئێستا تێیدا بەردەوامە و زیاتر لە نیوەی دانیشتووانەکەی ڕووبەڕووی برسێتی توند بوونەتەوە”.

لە ١٥ی نیساندا شەڕ لەنێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا ڕوویدا و لە پایتەخت و دەوروبەری، لە ڕۆژئاوای هەرێمی دارفور و هەندێک لە ناوچەکانی باشوور چڕبووەوە و تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار و ٩٠٠ کەس کوژراون.

ئەم شەڕە بووە هۆی ناچارکردنی ملیۆنان کەس کە شار و ماڵەکانیان بەجێبهێڵن، بەپێی دوایین ئاماری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لە ناوخۆی وڵاتدا ئاوارەبوون، هاوکات نزیکەی ملیۆنێک کەس بۆ وڵاتانی دراوسێ هەڵهاتوون.

کەنزێک لە ناوەندی شارەوە
پێشت کەنزێک لە ناوەندی شارەوە
بارزانی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی: دان بە جینۆسایدی ئێزدییەکان و کیمیابارانکردن و ئەنفالدا بنێن
دواتر بارزانی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی: دان بە جینۆسایدی ئێزدییەکان و کیمیابارانکردن و ئەنفالدا بنێن
ەیوەندیدار