بارزانی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی: دان بە جینۆسایدی ئێزدییەکان و کیمیابارانکردن و ئەنفالدا بنێن



سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات دان بە جینۆسایدی ئێزادییەکان بنێن و كیمیابارانكردن و پڕۆسەكانی ئەنفال و سەرجەم تاوانەكانی تریش بە جینۆساید بناسێنن.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵیادی کارەساتی شنگالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “دوای نۆ ساڵ لە تێپەڕینی كارەساتی شنگال بەداخەوە برینەكانی شنگال ساڕێژ نەكراون و ئازار و نەهامەتی و ئاوارەیی خوشك و برایانی ئێزیدی هەر بەردەوامە”.

ڕاشیگەیاند، ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لەمەڕ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەكان باشترین چارەسەرە بۆ ئەوەی كۆتایی بە نەهامەتی و ئازارەكانی خەڵكی شنگال بهێندرێت، بەڵام جێگەی پرسیارە بۆچی هەتا ئێستا حكومەتی عێراقی نەیتوانیوە ڕێككەوتننامەی ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال جێبەجێ بكات و، تا كەی حكومەتی عێراق بوار بەو هێز و لایەنانە دەدات كە ڕێگری لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شنگال بکەن؟

سەرۆکی پارتی دەڵێت: “لەو یادەدا گەلی كوردستان ئەو چاوەڕوانیەی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی تر هەیە كە هاوشێوەی ئەڵمانیا و بریتانیا بە فەرمی دان بە جینۆسایدكردنی ئێزیدییەكان لە لایەن داعشەوە بنێن و هەروەها بە فەرمی كیمیابارانكردن و پڕۆسەكانی ئەنفال و سەرجەم تاوانەكانی تریش بە جینۆساید بناسن كە بەرانبەر گەلی كوردستان ئەنجام دراون”.

مەسعود بارزانی راشیگەیاند، لە نۆیەمین ساڵیادی كارەساتی شنگالدا سڵاو بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی ئەو تاوانە دەنێرین و ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەرز دەنرخێنین كە مێژوو و قارەمانێتیان تۆمار كرد و بۆ ئازادكردنی چیای شنگال و شنگال خوێنیان بەخشی و تۆڵەیان لە تیرۆریستانی داعش كردەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان: بەهۆی شەڕەوە ٢٠ ملیۆن سودانی لە لێواری برسێتیدان
پێشت نەتەوە یەکگرتووەکان: بەهۆی شەڕەوە ٢٠ ملیۆن سودانی لە لێواری برسێتیدان
دوو کەس بە تۆمەتی ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی دەستگیرکران
دواتر دوو کەس بە تۆمەتی ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی دەستگیرکران
ەیوەندیدار