کەنزێک لە ناوەندی شارەوە



لە ماڵەکەی سۆفی کەریم، چەندین پارچەی مێژووی و بەنرخ هەن، لەنێویاندا ئوتووەکەی حەمە زلە، جامۆڵکەی ئاوەکەی پیرەمێرد.

ماڵی سۆفی کەریم ، دەکەوێتە شەقامی ئۆرزدی لە شاری سلێمانی، مۆزەخانەی تێدایە و بەشێکیشی کراوەتە چایخانە.

مۆزەخانەکە تەنراوە بە پارچە و کەرەستەی مێژووی، بۆ نمونە ئوتوەکەی حەمە زلە، کراسی شا غازی عێراق، کەوای تاقەوسان، جامۆلکەی ئاوەکەی پیرەمێرد، ئەو خشڵانەی ڕەفایلی جولەکە بۆ ژنانی دروستکردووە.

ئەم کەنزە هەر وا بە ئاسانی بەدەست نەهاتووە، بەرهەمی دەیان ساڵ گەڕان و ماندووبوونی ئەکرەم عوسمانە.

هاووڵاتیان بۆ بینینی بەشێک لە مێژووی ئەم شارە سەردانی دەکەن، گەنجەکان فێری لە مێژوو شارەزا دەبن، کەسانی بە ئەزموونیش ساتێک دەگەڕێنەوە ناو یادگارییەکانی ئەو کاتانە.

سۆفی کەریم، کەسایەتییەکی مەسیحی سلێمانی بووە، یەکێک بووە لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی سلێمانی، ساڵی ١٨٩٧ لەدایکبووە، لە ١٩٦١ کۆچی دوایی کردووە.

ماڵەکەی سۆفی کەریم ساڵی ١٨٩٠ دروستکراوە، ئەو لە ساڵی ١٩٢٨ کڕیویەتی و ژیانی تێدا بەسەربردووە.

قوباد تاڵەبانی: هەموو کورد و مرۆڤایەتی هاوسۆز و پشتیوانی ئێزدییەکان بوون
پێشت قوباد تاڵەبانی: هەموو کورد و مرۆڤایەتی هاوسۆز و پشتیوانی ئێزدییەکان بوون
نەتەوە یەکگرتووەکان: بەهۆی شەڕەوە ٢٠ ملیۆن سودانی لە لێواری برسێتیدان
دواتر نەتەوە یەکگرتووەکان: بەهۆی شەڕەوە ٢٠ ملیۆن سودانی لە لێواری برسێتیدان
ەیوەندیدار