بێگەرد تاڵەبانی: لقەکانی ماکدۆناڵدزی ئەمریکی داوای پەتاتەی هەولێر دەکەن



وەزیری کشتوکاڵ ڕایگەیاند، لقەکانی ماکدۆناڵدزی ئەمریکی لە وڵاتانی کەنداو داوای بەرهەمی پەتاتەی کوردستان دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و بەبازاڕکردن و هەناردەکردنی بەرهەمەکانی جوتیاران بۆ بازاڕەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لە ئیمارات پێشوازییەکی گەرم لە پەتاتەی جوتیارانی کێڵگەکانی پارێزگای هەولێر کرا و (300) تۆن پەتاتە لە هەشت کۆنتێنەردا ڕەوانەی عەلوەی ئیمارات کرا .

ڕوونیشیکردەوە کە لەئێستادا ئامادەکاری دەکرێ بۆ هەناردەکردنی سەدان تۆن پەتاتە بۆ وڵاتانی کەنداو و ئوردن لەسەر داخوازی لقەکانی ماکدۆناڵدز بۆ بەپیشەسازی کردنی پەتاتە و دروستکردنی چپس و فینگەر.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی پاڵپشتیەکانی جوتیاران لە پێشخستنی شێوازی بەرهەمهێنانی جۆرەکانی پەتاتە، ئەمساڵ پێشبینیکراوە کە هەرێمی کوردستان بگاتە لوتکەی بەرهەمهێنان و زیاتر لە (600) هەزار تۆن پەتاتەی خواردن و (150) هەزار تۆن پەتاتەی پیشەسازی بەرهەمبێت.

بێگەرد تاڵەبنای وتیشی: لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەهۆی پێگەیشتنی وەرزی پەتاتەی خۆماڵی، هاوردەکردنی پەتاتە لە دەرەوە قەدەغەکراوە، هەروەها وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لێکتێگەیشتننامەی هەیە لەگەڵ حەوت کارگە و کۆمپانیای بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی بۆ ئەوەی ساڵانە ڕاستەوخۆ بەرهەمی پەتاتەی جوتیاران وەربگرنەوە.

وەزیرێکی پارتی: کێشەی دواکەوتنی ناردنی پارە بۆ هەرێم تەکنیکیە
پێشت وەزیرێکی پارتی: کێشەی دواکەوتنی ناردنی پارە بۆ هەرێم تەکنیکیە
بڕێکی زۆر دیناری ساختەی عێراقی دەستی بەسەردا گیرا
دواتر بڕێکی زۆر دیناری ساختەی عێراقی دەستی بەسەردا گیرا
ەیوەندیدار