حکومەتی عێراق وانەبێژان دادەمەزرێنێت



بریکاری کارگێڕی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕاگەیاند، فەرمانی کارگێڕیان بۆ دامەزراندنی ٢٥٠ هەزار وانەبێژ لە سەرجەم پارێزگاکان دەرکردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەلاح ئەلقەیسی بریکاری کارگێڕی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە لێدوانێکدا باسی لەوەکرد، دەستیان کردووە بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ.

وتیشی، لەگەڵ گەیشتنی ڕێنماییەکانی تایبەت بە جێىەجێکردنی بودجە بۆ وەزارەتەکەیان، شایستە داراییەکانی وانەبێژان وەک مامۆستایانی میلاک خەرجدەکرێت.

ئااژەی بەوەشکردووە، سەرجەم وانەبێژان لە پرۆسەی یەکلاییکردنەوەی میلاکی وەزارەتی پەروەردەدا وەک مامۆستایانی میلاک مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و موچەکانیشیان بەپێی باری کۆمەڵایەتی و چەند پێوەرێکی دیکە بۆ جێگیر دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٣٠ هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن و باس لەوەدەکەن، مانگانە لە کاتی خۆیدا موچەکانیان وەرناگرن و ئەوەش وەریدەگرن هێندە کەمە بەشی خەرجی هاتووچۆیان ناکات و بێبەشن لە وەرگرتنی مۆڵەتەکان و وەک مامۆستای میلاک هەژمارناکرێن.

هاوکات، لە ئێستادا کەرتی پەروەردە پێویستی بە ١٠٠ هەزار مامۆستایە، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم وانەبێژان دانامەزرێنێت.

تورکیا سنووری دهۆك بۆردومان دەکات
پێشت تورکیا سنووری دهۆك بۆردومان دەکات
ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی بودجە و کارەبا و بەنزین کۆدەبێتەوە
دواتر ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی بودجە و کارەبا و بەنزین کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار