مۆلیدەكانی سلێمانی: بەو بڕە پارەیەی وەزارەتی شارەوانی پابەند نابین



كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە بە بڕیاری وەزارەتی شارەوانی شوێنی مۆلیدەكان دەكرێت بە كرێ‌ و دەشڵێت: “ئەو پارەیە زۆرە و پێوەی پابەند نابین”.

كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ سەرجەم خاوەن مۆلیدەكانی سنوری شاری سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی تازەترین بڕیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، شوێنی مۆلیدە ئەهلیەكان كراوە بەكرێ و بۆ هەر مەترێك (١٠)هەزار دینار دانراوە.

ڕاشیگەیاندووە، “ئێمە وەكو (كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەكانی) شاری سلێمانی ئەو بڕە پارەیە بە زۆر دەزانین و دەبێتە هۆی بارگرانیەكی تر”.

دەشڵێت: “بۆیە داواكارین لە سەرجەم خاوەن مۆلیدەكان پابەندی ئەو بڕە پارەیە نەبن تا ئاگادارتان دەكەینەوە لە هەر گۆڕانكاریەك”.

 

هەواڵی مووچەی هەرێم چووە میدیا عێراقیەكانیشەوە
پێشت هەواڵی مووچەی هەرێم چووە میدیا عێراقیەكانیشەوە
ئاسیاسێڵ لە دەستپێشخەرییەکی خێرخوازیدا بڕی 22,000 دۆلار کۆمەک دەبەخشێت
دواتر ئاسیاسێڵ لە دەستپێشخەرییەکی خێرخوازیدا بڕی 22,000 دۆلار کۆمەک دەبەخشێت
ەیوەندیدار