جوتیار عادل: هەرکاتێك پارە هات مووچە دابەش دەکەین



سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چاوەڕێ دەکەن لەم یەك دوو ڕۆژەدا بەغدا پارە بنێرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەوڵەکانی حکومەت لە سەر بابەتی جێبەجێکردنی بودجە نەوەستاوە و ئێستاش تیمێکی تەکنیکی بۆ ئەو مەبەستە لە بەغدایە.

وتیشی: لەو بڕوایەداین لەم یەك دوو ڕۆژەدا بەغدا پارە بنێرێت و هەر کاتێك پارەکە بگات، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت”.

لێدوانەکەی جوتیار عادل لە کاتێکدایە کە نزیکەی دوو مانگە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و لە چەند فەرمانگەیەکی سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان لە دژی دواکەوتنی مووچە بایکۆتکردنی دەوام دەستیپێکردووە.

فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ سکاڵای ھاوڵاتیان کاراکرا
پێشت فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ سکاڵای ھاوڵاتیان کاراکرا
فڕۆکەیەک لە ئێران کەوتەخوارەوە و قوربانی لێکەوتەوە
دواتر فڕۆکەیەک لە ئێران کەوتەخوارەوە و قوربانی لێکەوتەوە
ەیوەندیدار