فڕۆکەیەک لە ئێران کەوتەخوارەوە و قوربانی لێکەوتەوە



لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی مەشق و ڕاهێنان لە باکووری ئێران لە شاری کەرەجی سەربە پارێزگای ئەلبورز، دوو کەس گیانیان لەدەستدا

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە، بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان لە فڕۆکەخانەی پەیام، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە ڕووداوەکە بڵاوکردووەتەوە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ”لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی مەشق و ڕاهێنان لە فڕۆکەخانەی پەیام لە شاری کەرەج، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە”.

هاوکات، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە نەخراوەتەڕوو، ئاماژە بەوەکراوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.

جوتیار عادل: هەرکاتێك پارە هات مووچە دابەش دەکەین
پێشت جوتیار عادل: هەرکاتێك پارە هات مووچە دابەش دەکەین
ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەسەر ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی ڕاگەیاند
دواتر ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەسەر ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار