قەیرانی ئاو لە عێراق… لانکەی شارستانیەت دەگۆڕێت بۆ “بیابانێکی بێ بەرهەم”



ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ڕۆشنایی دەخاتە سەر دیمەنە ترسناک و دڵتەزێنەکانی عێراق، کە ئاو لەو زەویانە دەکشێتەوە کە سەردەمانێک ئاو داپۆشیبوو.

نووسەری ڕاپۆرتەکە، ئەلیسا ڕۆبینز، لە چەند  گەشتێکی بۆ چەند ناوچەیەکی عێراق، باس لەوە دەکات، ئەو خاکانەی کە بە “دەمەداسی بەپیت و لانکەی شارستانیەت و میزۆپۆتامیا دەناسرێت، دەگۆڕدرێت بۆ”بیابانێکی بێ بەرهەم”.

ڕۆژنامەنووسەکە باس لەوەش دەکات بەدرێژایی ڕووباری فورات، خەڵک “ماڵەکانیان هەڵدەوەشێننەوە، شوێنی نیشتەجێبوونیان دوور دەخەنەوە” بەدوای ئاودا دەگەڕێن.

ئەو ڕۆژنامەنووسە دەڵێت ،کێڵگە کشتوکاڵییە وشکەکان بوونەتە دیمەنێکی باو لە ناوچە سەوزەکانی وڵاتدا، لە کاتێکدا “ئاوی ژێر زەوی زیاتر سوێر دەبێت و بۆ خواردنەوە یان کشتوکاڵ ناگونجێت”.

نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر ڕایگەیاندبوو، وشکەساڵی ئێستا خراپترینە لە ماوەی 40 ساڵدا، دۆخەکەش مەترسیدارە لە تاڵاوەکاندا، کە 70%یان بێ ئاون.

ڕاشیگەیاند کە ئەم دابەزینە بە تایبەتی دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمی باران، کە لە چوار ساڵی ڕابردوودا تاڵاوەکانی بەرەو وێرانبوون بردووە، لە کاتێکدا پێشتر بەهۆی ئەو بەنداوانەی کە تورکیا و ئێرانی دراوسێ لەسەر ڕووبارەکانی دیجلە و فورات دروستکراون، زیانیان پێگەیشتووە.

ئامدەکردنی: ئیلهام سەردار

خوێندکاری مەشقکار لە پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی

یەکەم فەرمانگە لە هەڵەبجە بایکۆتی ڕاگەیاند
پێشت یەکەم فەرمانگە لە هەڵەبجە بایکۆتی ڕاگەیاند
مەسرور بارزانی: سوپاسی خەڵکی هەولێر و کوردستان دەکەم کە لە کاتی ئەنفالدا هاریکار و هاوسۆزی بارزانییەکان بوون
دواتر مەسرور بارزانی: سوپاسی خەڵکی هەولێر و کوردستان دەکەم کە لە کاتی ئەنفالدا هاریکار و هاوسۆزی بارزانییەکان بوون
ەیوەندیدار