کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان لیستی سێیەمی چاوپێکەوتنی پێشکەشکارانی ڕاگەیاند



کۆلێژی سەربازی 3ی قەڵاچوالان لیستی سێیەمی پرۆسەی چاوپێکەوتنی پێشکەشکارانی بڵاوکردەوە و داوا لە پێشکەشکاران دەکات سبەینێ ئامادە بن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆلێژی سەربازی 3ی قەڵاچوالان لیستی سێیەمی پرۆسەی چاوپێکەوتنی پێشکەشکارانی بڵاوکردەوە و داوای لەو پێشکەشکارانە کرد کە ناویان هاتووەتەوە، سبەینێ دووشەممە، کاتژمێر 7.30ی بەیانی لە کۆلێژەکە ئامادە بن.

ڕوونیشیکردەوە کە لە چاوپێکەوتنەکەی سبەینێدا پشکنینی پزیشکی و تاقیکردنەوەی توانای لەشیان بۆ دەکرێت.

داواشیکردووە پێشکەشکاران پێناسی باری شارستانی یان (کارتی نیشتیمانی) ئەسڵی لەگەڵ وێنەیەکی ڕەنگاوڕەنگ و جل و پێڵاوی وەرزشی لەگەڵ خۆیان ببەن.

نرخی دۆلار زیاتر دابەزی
پێشت نرخی دۆلار زیاتر دابەزی
پێنج بازرگان بە ٢٥ کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
دواتر پێنج بازرگان بە ٢٥ کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
ەیوەندیدار