نرخی دۆلار زیاتر دابەزی



نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دابەزی.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی 100 دۆلار بۆ 150 هەزار و 200 دینار دابەزی.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرلەبانی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار لە دەوروبەری 152 هەزار دیناردا مامەڵەی پێوەدەکرا.

بەرزبوونەوەی بەهای دینار دوای ئەوە هات کە ئەمریکا ڕەتیکردەوە سزای بانکەکانی عێراقی دابێت.

هەفتەی ڕابردوو بە هۆی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی سزادانی 14 بانکی عێراقی و ئەگەری فراوانکردنی سزاکان بۆ سەر ژمارەیەك باقنکی دیکە لە لایەن ئەمریکاوە، نرخی 100 دۆلار گەیشتە 157 هەزار و 700 دینار.

 

وەزارەتی ناوخۆ” 17 هەزار چەک تۆمار کراوە”
پێشت وەزارەتی ناوخۆ” 17 هەزار چەک تۆمار کراوە”
کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان لیستی سێیەمی چاوپێکەوتنی پێشکەشکارانی ڕاگەیاند
دواتر کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان لیستی سێیەمی چاوپێکەوتنی پێشکەشکارانی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار