بایکۆتکردنی دەوام چەند فەرمانگەیەکی سلێمانی گرتەوە



بە هۆی دواکەوتنی مووچەوە، بایکۆتکردنی دەوام چەند فەرمانگەیەکی سلێمانی گرتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکان و شارەوانی رۆژهەڵات و چەند فەرمانگەیەکی دیکەی سلێمانی بە هۆی دواکەوتنی مووچەوە بایکۆتکردنی دەوامیان ڕاگەیاند.

هەرچەندە لە کۆتاییهاتنی مانگی حەوت نزیك دەبینەوە، بەڵام تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتووە و ڕوونیش نییە کە مووچە وەردەگرن.

نرخی دۆلار هاڕەی کرد
پێشت نرخی دۆلار هاڕەی کرد
ناڕەزایی دژی پریپەید، سیتییەکانی هەولێریشی گرتەوە
دواتر ناڕەزایی دژی پریپەید، سیتییەکانی هەولێریشی گرتەوە
ەیوەندیدار